حەماس: کرێکارانی فەلەستینی لە ئامانجی ستەمی سەهیۆنییەکاندانە

بزووتنەوەی حەماس بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران پەیامێکی بڵاو کردەوە و راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر گەلی فەلەستین بە تایبەت ئازارێکی گەورە بە سەر کرێکاراندا دێت.
بزووتنەوەی حەماس بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران پەیامێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، کێشەکانی کە بە سەر کرێکارانی فەلەستینیدا دێن بەشێکن لە رەنگدانەوەی تراژێدیای سیستەماتیک لە لایەن داگیرکەران بە سەر گەلی فەلەستین سەپێندراوە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "ئەمساڵ یەکەمی ئایار هاوکاتە لەگەڵ قۆناغێک کە هێرشەکانی سەهیۆنییەکان دژی گەلەکەمان توندتر بووە. کرێکارانمان بەشێکی دانەبڕاون لە پەیکەری گەلەکەمان و لە دڵی خەباتی ئازادیدان. تاوانەکانی داگیرکەری دژ بە کرێکارانی فەلەستینی، سیاسەتێکی سیستماتیکە کە هەموو لایەنەکانی ژیانی مرۆڤ دەکاتە ئامانج. ئەم هێرشانە تەنیا قەیرانێکی ئابووری نین؛ هەروەها لەناوبردنی کۆمەڵایەتی و مرۆیی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت."
حەماس هەروەها ئیدانەی هێرش سەر دەزگای هاوکاری بە پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک ناسراو بە ئونروا کرد و بانگێشتی کۆتایی بە هێرشەکان کرد.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا بانگێشتی تەواوی بزووتنەوە و سەندیکاکانی کرێکاران کرا کە ١ی ئایار وەک ڕۆژی پشتگری لە گەلی فەلەستین هەڵبسەنگێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی نێجیریا ٣٤ کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا گیانیان لەدەستدا
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٩٧ ڕۆژە شاری تولکەرم و کەمپی تولکەرم و نور شەمسی لە کەناری ڕۆژئاوا گەماڕۆ داوە و گەلی ناوچەکە لە ژێر فشارەکان هەوڵی گوزەرانی ژیان دەدەن.
بەهۆی گەماڕۆ و قەیرانی خۆراک کە رژێمی داگیرکەر بە سەر کەرتی غەززە سەپاندووە کۆرپەیەکی دیکە لە برسێتیەوە شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٣٦٦ کەس.